هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕاوێژكارێكی بارزانی بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

ڕاوێژكارێكی بارزانی بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
ڕاوێژكارێكی بارزانی بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕاوێژكاری مەسرور بارزانی بۆ كاروباری ئێزدییەكان و سەرۆكی بنكەی لالش-ی ئێزدییەكان ئەمڕۆ لە توركیا كۆچی دوایی كرد. بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ئێزدییەكان لە پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شێخ شامۆ، راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و كەسایەتی دیاری ئێزدییەكان دوای نزیكەی سێ هەفتە لە تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانەیەكی ئەنقەرە لە 11ی ئەم مانگەدا، ئێوارەی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كردووە. ڕاشیگەیاندووە، شێخ شامۆ ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا گیانی لەدەستداوە. شێخ شامۆ، سەرۆكی بنكەی لالش و ئەندامی خوولی پێشوتری پەڕلەمانی كوردستانیش بووە.

The post ڕاوێژكارێكی بارزانی بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.