هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕاگەیەندراوێك لە دەستەی حەج و عومرەوە

ڕاگەیەندراوێك لە دەستەی حەج و عومرەوە
ڕاگەیەندراوێك لە دەستەی حەج و عومرەوە

2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق، بەڕێكخستنی نزیكەی 79 هەزار عومرەكار بۆ سعودیە لەپێناو بەجێگەیاندنی ڕێوڕەسمی عومرە ڕادەگەیەنێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن دەستەی باڵای حەج و عمرەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”نزیكەی 79 هەزار عومرەكار لەڕێی فڕۆكەخانەكانی عیراق و كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق و هۆكارەكانی گواستنەوەی تر بۆ سعودیە بەڕێكخراون”. هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”دەستەی حەج و عومرە ئامادەیی تەواوی خۆی دەردەبڕێت بۆ گواستنەوەی ژمارەیەكی زۆری ئەو عومرەكارانەی دەیانەوێت بچنە سعودیە لە ماوەی مانگەكانی (ڕەجەب، شەعبان، ڕمەزان)”، داواش لە هاووڵاتیان دەكات، لەو كۆمپانیایانەی لەلایەن دەستەكەوە باواڕپێكراون، ناوی خۆیان تۆماربكەن، تا هەموو خزمەتگوزارییەكی پێویست و سەلامەتییان لەكاتی گەشتەكاندا بۆ دابین بكرێت.

The post ڕاگەیەندراوێك لە دەستەی حەج و عومرەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.