هەواڵی کوردستان ئێستا

نوسینگەی مالیكی لەبارەی گەیاندنی پەیامێك بە بارزانی هاتەدەنگ

نوسینگەی مالیكی لەبارەی گەیاندنی پەیامێك بە بارزانی هاتەدەنگ
نوسینگەی مالیكی لەبارەی گەیاندنی پەیامێك بە بارزانی هاتەدەنگ

2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- نوسینگەی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بێدەنگی دەشكێنێت و ڕایدەگەیەنێت سەرۆكی هاوپەیمانییەكە لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر پەیامێكی دیاریكراوی نەگەیاندۆتە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان. هیشام ڕەكابی، بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕۆژنامەوانی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند”هەڵوێستەكانی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لای هەموان زانراوە و لەڕێی كەناڵە فەرمییەكانییەوە بڵاودەكرێنەوە”. بە وتەی ڕەكابی”ئەوەی لەلایەن هەندێك لە میدیا كوردییەكانەوە بڵاوكرایەوە گە گوایە مالیكی پەیامێكی دیاریكراوی گەیاندۆتە مەسعود بارزانی، دوورە لە ڕاستییەوە و بێ‌ بنەمایە”.      

The post نوسینگەی مالیكی لەبارەی گەیاندنی پەیامێك بە بارزانی هاتەدەنگ appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.