هەواڵی کوردستان ئێستا

كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتەوە هێڵی سوور

كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتەوە هێڵی سوور
كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتەوە هێڵی سوور

2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- دوای زیاتر لە مانگێك لە دابەزینی ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا، جارێكی دیكە ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتەوە سەروو 1500 كەس لە ڕۆژێكدا و دۆخی كۆرۆنای هەرێم گەیشتەوە هێڵی سوور. وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 6 هەزار و 473 كەس پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ ئەنجام دراوە و دەركەوتووە هەزار و 520 كەس هەڵگری ڤایرۆسەكەن و ئەنجامەكانیان پۆزەتیف بووە. ڕاشیگەیاندووە، 140 كەس چاكبوونەتەوە و 5 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

The post كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتەوە هێڵی سوور appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.