هەواڵی کوردستان ئێستا

“دۆلار دەگەڕێتەوە نرخى پێشووی”

“دۆلار دەگەڕێتەوە نرخى پێشووی”
“دۆلار دەگەڕێتەوە نرخى پێشووی”

2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- چوارچێوەی هەماهەنگی كە هێزە سیاسییە شیعەكان لەخۆدەگرێت، ئاماژە بە بزاوتنێك دەكات بۆ گێڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشووی. محەمەد قەدری، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێوانێكی ڕرۆژنامەوانمیدا ڕایگەیاند:”چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕێی بوونی لە پەرلەمانی عیراق، كار دەكات بۆ گێڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشووی، بە تایبەت كە بۆتە دەركەوترین داواكاریی میللی، چونكە بەرزكردنەوەی نرخەكەی كاریگەریی نەرێنی لەسەر هاووڵاتیان دروستكردووە و بۆتە مایەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاریی”. بە وتەی قەدری”پەرلەمانی ئێستا دەتوانێت نرخی دۆلار بگێڕێتەوە بۆ نرخی پێشووی، چوارچێوەی هەماهەنگیش كاردەكات لەپێناو گوشارخستنە سەر لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ گێڕانەوەی نرخی پێشوو، ئەمەش دەكەینە پێشینەی كارەكانمان”.

The post “دۆلار دەگەڕێتەوە نرخى پێشووی” appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.