هەواڵی کوردستان ئێستا

هاتووچۆی عێراق بڕیارێكی دەربارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەركرد

هاتووچۆی عێراق بڕیارێكی دەربارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەركرد
هاتووچۆی عێراق بڕیارێكی دەربارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەركرد

2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق بڕیاریدا بۆ خێرا بەڕێوەچوونی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان، دەوامی فەرمی لە كۆمەڵگەكانی تۆماركردن درێژبكرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ڕاسپاردەی لیوای مافپەروەر (تارق ئیسماعیل رەبیعی) بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆ بڕیار درا ڕۆژانی شەممە لە سەرجەم كۆمەڵگەكانی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەوامی فەرمی دەبێت. ڕاشیگەیاندووە، كە ڕۆژانی ئاسایی دەوام بەشێوەی ئاسایی بەڕێوەدەچێت، بەڵام ڕۆژانی شەممە دەوام تا كاتژمێر 8ی شەو بەردەوام دەبێت. هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “ئەو بڕیارە لەپێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی كۆمەڵگەكانی تۆماركردنە لە بەغدا و پارێزگاكان بەهۆی ئەو وەستانەی ڕوویاندا لە سیستمەكە لە ڕۆژانی ڕابردوودا”.

The post هاتووچۆی عێراق بڕیارێكی دەربارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەركرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.