هەواڵی کوردستان ئێستا

داواكاری لەسەر نەوت زیاتر دەبێت و نرخەكەی بەرزدەبێتەوە

داواكاری لەسەر نەوت زیاتر دەبێت و نرخەكەی بەرزدەبێتەوە
داواكاری لەسەر نەوت زیاتر دەبێت و نرخەكەی بەرزدەبێتەوە

2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت “ئۆپیك” پێشبینی دەكات، داواكاریی جیهانی زیاتر بەهێز بێت لەسەر نەوت لە ساڵی 2022، وێڕای بڵاوبوونەوەی ئۆمیكرۆن جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێشبینییەكانی تایبەت بە بەرزبوونەوەی نرخی سود. . ڕێكخراوی (ئۆپیك) لە ڕاپۆرتی مانگانەیدا دەڵێت”چاوەڕوان دەكرێت داواكاریی جیهانی لەسەر نەوت بە بڕی 4.15 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا لەمساڵدا بەرزببێتەوە”، بەبێ‌ ئەوەی هیچ گۆڕانكارییەك لە پێشبینییەكانی مانگی ڕابردوویدا بەدی بكرێت. ئۆپیك پێیوانییە ڕێكارەكانی نەختینە ببنە مایەی ئاستەنگ لەبەردەم گەشەی ئابوری جیهانی، بەڵام لەبری ئەوە دەكرێت كار بكرێت بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو ئابوریانەی هەڵاوسانییان لە زیادبووندایە. ڕێكخراوەكە پێشبینی دەكات لە ساڵی 2022 بازاڕی نەوت بەمشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، كەوادەكات نرخی […]

The post داواكاری لەسەر نەوت زیاتر دەبێت و نرخەكەی بەرزدەبێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.