هەڤاڵ ئەبوبەکر پەیامێکی نوێی بۆ فەرمانبەران هەیە
2022-01-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، دامودەزگا حکومییەکان ئەمڕۆ بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان بەردەوام دەبن و ئەو فەرمانبەرانەی بەھۆی بارینی بەفر و ئاستەنگی ھاتوچۆوە ناتوانن بگەنە دەوام بە ئامادەنەبوو ئەژمار ناکرێن. هاووڵاتیانی بەڕێز.. دامودەزگا حکومییەکان لە ئەمڕۆدا؛ بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناتوانن بگەنە شوێنی کارەکانیان، بەهۆی بارینی بەفرو ئاستەنگی هاتۆچۆوە لە هەندێک شوێندا، بە ئامادەنەبوو ئەژمار ناکرێن.
The post هەڤاڵ ئەبوبەکر پەیامێکی نوێی بۆ فەرمانبەران هەیە appeared first on SNN.