جیاواز لەمڕۆ شەپۆلێکی دیکەی بەفر روو لە هەرێم دەکات
2022-01-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN پێگەی کەش و هەوا پێشبینییەکانی خۆی بۆ رۆژانی داهاتوو ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات “پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی تری بەفر بارین لەم مانگەدا ناوچەکانمان بگرێتەوە زانیاری زیاتر لەهەفتەی داهاتوودا دەبێت”. بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی هەواڵی سلێمانی لە ماڵپەڕەکانی کەشوهەوای جیهانی لە ناوەراست بۆ کۆتایی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی تێکەڵ لە بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات، هەرچەندە هێشتا کات ماوە بۆ بڕیاریدان لەسەر ئەو شەپۆلە بەڵام بەپێی پێشبینییەکان دووبارە شەپۆلەکە بەفر و باران دەبێت.
The post جیاواز لەمڕۆ شەپۆلێکی دیکەی بەفر روو لە هەرێم دەکات appeared first on SNN.