هەواڵی کوردستان ئێستا

كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای سبەینێ هۆشداری دەدات

كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای سبەینێ هۆشداری دەدات
كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای سبەینێ هۆشداری دەدات

2022-01-20 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كەش هەور و بەفر بارین دەبێت تا كاتەكانی نیوەڕۆ لەهەندێ ناوچە تاكو ئێوارە بەردەوام دەبێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لەشەودا بۆ ساماڵ. هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و زۆر سارد دەبێت لەكاتەكانی بەیانی زوودا لەگەڵ دروستبوونی شەختە و دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر.

The post كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای سبەینێ هۆشداری دەدات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.