تاقيکردنەوەکانی زانکۆ دواخرا
SNN ئەنجومەنى زانکۆى سلێمانى بڕیاریدا بە دواخستنى تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە لەسەرجەم کۆلێجەکان بۆ ڕۆژی دووشەممە و ڕۆژانی دواتر. دەقی راگەيەندراوەکە: ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان بەپێ بریاری ئەنجومەنی زانکۆ لەبەرسەلامەتی گیانی خویندکاران لەکاتی گەرانەوەیان رۆژی یەکشەممە 1/23 دوانیوەرۆ کاژێر ٣ بەشەناوخۆییەکان دەکرێتەوە. بەڕەچاوکردنی سەختی کەشوھەوای پارێزگای سلێمانی ودەوربەری و بەستنی ڕێگاوبانەکان وبۆری ئاوی کۆلێج وبەشەناوخۆییەکان، ئەنجومەنی زانکۆ لەبەر بەرژەوەندی ھەموو لایەک، بڕیاریدا بە: ١. دواخستنی تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە ویەک شەممە لەسەرجەم کۆلێجەکان بۆ ڕۆژی دووشەممە وڕۆژانی دواتر بەپێی ئەو خشتەی کە کۆلێجەکان خوێندکارانی خۆیانی لێئاگاداردەکەنەوە. ٢. لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەممەوە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ بە ڕووی خوێندکارانی […]
The post تاقيکردنەوەکانی زانکۆ دواخرا appeared first on SNN.