شەپۆلێکی توندی باران و بەفرو سەرما روو لە هەرێم دەکات
SNN ئەمڕۆ یەکشەممە، پێگەی کەش و هەوا، زانیاری دەخاتەروو دەربارەی ئەو شەپۆلەی کە چەند رۆژی داهاتوو دەگاتە هەرێم و ئەو ئاماژە بەوە دەکات:شەپۆلێکی تری بارانبارین و بەفر بارین ڕوو دەکاتە ناوچەکانمان بەم زووانە و لەم مانگەدا باران ناوچە جیا جیاکان و بەفرو سەرمای توندیشی لەگەڵە سەرچاوەی شەپۆلەکە دەریای ڕەش و دەریای سپیە و بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەریش تێکەڵ بەشەپۆل دەبێت. بەپێی بەدواداچوونەکانی SNN، لە ماڵپەرە جیهانییەکانەوە پێدەچێت شەپۆلەکەی رۆژانی داهاتوو لە درەنگانی رۆژی سێشەممەو سەرەتای رۆژی چوارشەممە دەستپێبکات، شەپۆلەکە پێکدێت لە باران و بەفر و پێدەچێت بەفر لە ناوچە بەرزەکان ببارێت، لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلەکە تا سەرەتای هەفەتی داهاتوو درێژدەبێتەوە.
The post شەپۆلێکی توندی باران و بەفرو سەرما روو لە هەرێم دەکات appeared first on SNN.