وەزيری کارەبا و سامانە سروشتييەکان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن
SNN ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان رابسپێرێت بۆ بانگهێشتکردنی هەردوو وەزیری کارەبا و سامانە سروشتیەکان بەمەبەستی خستنەڕووی کێشەی سوتەمەنی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی بە شێوەیەکی بەپەلە. عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی نوسیویهتی: “ئەو کارەبایەی ئەم کابینەیەی حکومەت دەڵێت زیادمان کردوە، لە شەو و رۆژێکدا بۆ نزیکەی تەنها ( پێنج سەعات) کەمبوەتەوە، ئەمەش بێجگە لە لەدەستدانی سەرچاوەی گەرمکردنەوەلای خەڵک، ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە”. ئاماژهی بهوهشكردووە: نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەندێک شار بۆ (185 هەزار دینار) بەرزبوەتەوە و بتڵێک غازیش لە هەندێک شار بە (11 تا […]
The post وەزيری کارەبا و سامانە سروشتييەکان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن appeared first on SNN.