هەواڵی کوردستان ئێستا

ژووری عەمەلیات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا له‌ سۆران پێكهات

ژووری عەمەلیات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا له‌ سۆران پێكهات
ژووری عەمەلیات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا له‌ سۆران پێكهات

2020-03-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بۆ زیاتر چاودێری و بەدواداچوونی گرنگ لە قەزای سۆران لیژنەی ژووری عەمەلیان لەسەر ئاستی بالای ئەو شارە پێکھات.

ئەمرۆ ١٤ی ئادار لە دیوانی قایمقامیەت بەسەرپەرشتی کرمانج عزەت قایمقامی قەزای سۆران یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.

به‌پێى راگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌كه‌، کۆبوونەوەیەکی چڕو گۆڕینەوەی بیرورا ئەنجامدراوه‌ بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی COVID-19 و رەچاوکردنی باری گوزەرانی ھاوڵاتیان و چاودێری کردنی بازرگانەکان لە دەرمانخانەو خۆراکیەکان، ھەروەھا ئامادەباشی تەواوی دەزگا ئەمنیەکان و لایەنە تەندروستیەکان، لەلایەکی ترەوە ژووری عەمەلیات ٢٤ کاتژمێر لە ئەرک و واجباتی خۆیدا دەبێت لە ئۆفیسی سەرەکی لیژنەی ئابووری سۆران، ھەربۆیەش لەم مینبەرەوە داوا لە ھاولاتیان دەکەین پابەندی رێنماییەکانی حکومەت و لیژنەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بن و کەمتر لەمال بچنە دەروەو بەرکەوت و نزیک بوونەوە لەیەکتر زۆر کەم بکرێتەوە.

جێی باسە ژووری عەمەلیاتی سۆران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە تەواوی دەسەڵاتەکانی وەرگرتوە بۆ ھەر بریارو سزایەک.

ھیلێ پەیوەندی ژووری عەمەلیات
٠٧٥٠٣٦٠٣٥٣٤
٠٧٥٠٣٦٠٣٥٣٩