هەواڵی کوردستان ئێستا

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەر کرا

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەر کرا
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەر کرا

2022-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی پچڕانی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا. بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما لە قەزای پێنجوێن خواست لەسەرکارەبا زیادی کردووە بەھۆشیەوە چەند سەعاتێک کارەبای پێنجوێن کەمکرابوەوە ئەمەش وایکرد ھاوڵاتیانی سنوری قەزای پێنجوێن ناڕەزایەتی دەرببڕن و داوایان لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد بەھانای خەڵکی پێنجوێنەوە بچێت و لەم بارودۆخە سەختەی کەشوھەوا کێشەی کارەبایان بۆچارەسەربکات. پاش چەند سەعاتێک لە داواکاری ھاوڵاتیانی پێنجوێن بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی کارەبای سنورەکە چارەسەرکرا.

The post بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەر کرا appeared first on SNN.