هەواڵی کوردستان ئێستا

خێرخوازانی گه‌رمیان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ده‌كه‌نه‌وه‌

خێرخوازانی گه‌رمیان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ده‌كه‌نه‌وه‌
خێرخوازانی گه‌رمیان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ده‌كه‌نه‌وه‌

2020-03-14 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


كه‌لار -KDP.imfo-  زیاتر له‌ 40 سه‌رمایه‌دار و خێرخوازی قه‌زای كه‌لار له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ بڕیاریان دا به‌ بنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 70 قه‌روێڵه‌ییی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ڕووبه‌ری پێنچ هه‌زار مه‌تر زه‌وی.

ئه‌حمه‌د عه‌لی بازرگان، نوێنه‌ری بازرگانانی گه‌رمیان، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "وه‌ك هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاره‌تی به‌رامبه‌ر گه‌ل و حكوومه‌تی خۆمان له‌م ته‌نگژەیەی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنادا، بازرگانان و خیرخوازانی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ بڕیارمان دا به‌ یه‌كه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 70 قه‌روێڵه‌ی له‌ ماوه‌ی 20 ڕۆژدا به ‌ته‌واوی پێداویستییە ته‌ندروستییه‌کانەوه‌ بنیات بنێن."

ئه‌حمه‌د عه‌لی ده‌ڵێ: "كۆمپانیای جێبه‌جێكاری نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی بڕیاری داوه‌ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له‌ كه‌لار له‌ئه‌ستۆ بگرێت، ئێستا له‌ گفتوگۆداین له‌گه‌ڵی، بڕی 75 ده‌فته‌ر دۆلاری تێ ده‌چێت و تا ئێستا زیاتر له‌ 40 سه‌رمایه‌دار و خێرخواز به ‌بڕه‌ پاره‌ی باش ئاماده‌یییان ده‌ربڕیوه‌ کە به‌شداری بن له‌ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كەدا‌".

نوێنه‌ری بازرگانانی گه‌رمیان دەشڵێ: 'بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ داوای پێنچ هه‌زار دۆنم زه‌ویمان كردووه،‌ شاره‌وانیی كه‌لار ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ هه‌ر چه‌نده‌ زه‌وی پێویست بێت بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆمان دابین بكات، له‌ به‌یانیی 15ی ئاداره‌وه‌ كاری دروستکردنەکەی ده‌ست پێ ده‌كات و بڕیاره‌ له‌ 5ی مانگی چواری داهاتوودا ته‌واو ببێت و به‌ ته‌واوی پێداویستییە ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ته‌ندروستیی گه‌رمیان بكرێت."

عه‌زیز ڕه‌سووڵ