دادگای فیدڕاڵی “یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستووری و یاسایی بووە”
SNN ئەمرۆ سێشەممە، دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق فەرمانی هەڵپەساردنی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دا بە ده‌ستووریبوون و یاسایبوونى یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق. ئەمڕۆ دادگاکە (25-1-2022) لە دانیشتنێکدا سكاڵاكانی مه‌حمود مه‌شهدانی و باسم خشانی له‌سه‌ر پرسی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی ڕەتکردەوە و كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هات. هەر لە دانیشتنەکەدا، عالیه نوسیهف و عەتوان عەتوانی سكاڵایان له دادگایی فیدراڵی تۆماركرد دژی یه‌كه‌م دانیشتنی پەرلەمان و ده‌ڵێن نه‌ده‌بوو خالد ده‌راجی، دووەم سەرۆکی تەمەن دانیشته‌كه به‌ڕێوه‌ببات. دواتر دادگاکە ئه‌نجامی سكاڵاكه‌ی ئەو دوو پەرلەمانتارەی دواخست بۆ 1-2-2022.
The post دادگای فیدڕاڵی “یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستووری و یاسایی بووە” appeared first on SNN.