چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان هەڵوێستی یەكلاكەرەوەیان ئاشكرا
SNN لە نوێترین ڕاگەیەنراوی هەماهەنگی شیعەكاندا (26-1-2022) هاتووە، بە توندی ڕێبازی لاوازكردنی پێكهاتەیەكیان لەسەر حسابی پێكهاتەیەكی تر ڕەتكردووەتەوە و دەڵێن، شەوی ڕابردوو سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی (دەوڵەتی یاسا، فەتح، عەسائیب، حەكیم و عەبادی) كۆبوونەتەوە و تاوتوێی دواین پێشهات و هەڵوێست و كاردانەوەكانیان كردووە. جەختیكردووەتەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر “بەشداریكردن لە ئیدارەدانی قۆناغی داهاتوو نەك دورخستنەوە كە گەلەكەمانی فەوتاند لە سەردەمی گۆڕبەگۆڕدا، هەروەها سورن لەسەر دوورخستنەوەی وڵات لە قەیران و كێشەی زیاتر بە تایبەت دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانێك كە بتوانێت قۆناغەكە بگوزەرێنێت و حكومەتێك بەپێی ڕێككەوتنەكان بنیاد بنێت”. “هێشتا ئومێدمان هەیە هاوبەشەكانمان وەڵامی پڕۆژەكەمان بدەنەوە ئەگەر وڵات بەرەو مەترسی و ئاڵنگاری زیاتر دەڕوات.” […]
The post چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان هەڵوێستی یەكلاكەرەوەیان ئاشكرا appeared first on SNN.