هەواڵی کوردستان ئێستا

سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى لەبارەی بارودۆخی هەنووكەیی عێراق بڵاو كرده‌وه‌

سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى لەبارەی بارودۆخی هەنووكەیی عێراق بڵاو كرده‌وه‌
سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى لەبارەی بارودۆخی هەنووكەیی عێراق بڵاو كرده‌وه‌

2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

"لە هەر گۆڕانكارییەكدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت"

 

سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى لەبارەی بارودۆخی هەنووكەیی عێراق بڵاو كرده‌وه‌ و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: "لە هەر گۆڕانكارییەكدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت، هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30/11/2019، سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەم دواییە دەكەین و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەین كە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە هەبێت و ڕێگە لە ڕووخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەتی شووم بگرێت".

سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ كردووه‌: "لە هەر گۆڕانكارییەكیشدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت، هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت. هەروەها ئامانج لێی چەسپاندنی ئاساییش و سەقامگیری و باڵادەستیی یاسا بێت و داواكارییە ڕەواكانی جەماوەری بەشخوراویش بەدی بهێنێت".

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى ڕاى گه‌یاندووه‌: "هەر لێرەدا ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەكەین، سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین".


ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەم دوایە دەكەین و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەین كە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە هەبێت و ڕێگە لە ڕووخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەتی شووم بگرێت. لە هەر گۆڕانكارییەكیشدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت و، هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت. هەروەها ئامانج لێی چەسپاندنی ئاساییش و سەقامگیری و باڵادەستیی یاسا بێت و داواكارییە ڕەواكانی جەماوەری بەشخوراویش بەدی بهێنێت.

هەر لێرەدا ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەكەین و، سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.

مسعود بارزانی

30ـی 11ـی 2019