هەواڵی کوردستان ئێستا

کەرکوک قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان راده‌گه‌یه‌نێت

کەرکوک قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان راده‌گه‌یه‌نێت
کەرکوک قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان راده‌گه‌یه‌نێت

2020-03-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

شانەی قەیران لەکەرکوک بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بڕیارێكى ده‌ركردو رایگه‌یاند:لەرۆژی یەکشەممەوە هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان و شاری کەرکوک رادەگیرێت.

ده‌قى بڕیارەکانی شانەی قەیران لەکەرکوک:

▪️لەرۆژی یەکشەممەوە هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان و شاری کەرکوک رادەگیرێت.

▪️بازاڕی قەڵا،بازاڕی حەسیرەکە، بازاڕی قۆریە، سەر دۆمیز و سەر پردەکە دادەخرێت.

▪️بازگەکان رادەسپێردرێن رێگا نەدەن خەڵک بچنە دەرەوە بۆ گەشت و سەیران.

▪️سەرجەم مۆڵەکان دادەخرێن جگە لەوانەی مەوادی خۆراکی دەفرۆشن.

▪️چێشتخانەکان تەنها بە خزمەتگوزاری سەفەری خزمەت دەکەن.