هەواڵی کوردستان ئێستا

پۆليسی سلێمانی هۆکاری سست بەڕێوەچوونی لێکۆڵينەوەکانی ئاشکرا کرد

پۆليسی سلێمانی هۆکاری سست بەڕێوەچوونی لێکۆڵينەوەکانی ئاشکرا کرد
پۆليسی سلێمانی هۆکاری سست بەڕێوەچوونی لێکۆڵينەوەکانی ئاشکرا کرد

2022-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN پۆليسی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا هۆکاری درەنگ کەوتنی لێکۆڵينەوەکانی ئاشکرا کرد و بۆ کەمی دادوەری لێکۆينەوەی دەگەڕێنێتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆليسی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: ئاسۆ شێخ ته‌ها ، به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى و وه‌فدێكى یاوه‌رى سه‌ردانى دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانیان کردو لەلایەن دادوەر جاسم جه‌زا‌ جافر هه‌ورامییه‌وە پێشوازییان لێکرا . راشيگەياند: له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا و له‌سه‌ر داواى به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى داوا لە سەرۆکی دادگا کرا كه‌ بەپێی توانا هەوڵبدرێت ژمارەی دادوەر و لێکۆڵەری دادوەری لە بنکەکانی پۆلیس زیاد بکرێت، چونکە کەمی دادوەری لێكۆڵینەوە و لێکۆڵەری دادوەری و زۆری ژمارەی داواکان بوونەتە هۆی خاو بەڕێوەچوونی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە بنکەکانی پۆلیس. ئاماژەی […]

The post پۆليسی سلێمانی هۆکاری سست بەڕێوەچوونی لێکۆڵينەوەکانی ئاشکرا کرد appeared first on SNN.