وه‌رزى قه‌ده‌غه‌كردنى ڕاوكردنى ماسى له ڕانیه ده‌ستیپێكرد
2020-03-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وه‌رزى قه‌ده‌غه‌كردنى ڕاوى ماسى دهستیپێكردو بۆ ماوه‌ى سێ مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا شۆڕش كاكه به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: له ڕۆژى 15 ى 3ه‌وه بۆ 15ى6 ڕاوى ماسى قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت واته ماوه‌ى 3 مانگ ڕێگه به‌هیچ كه‌سێك نادرێ ڕاوى ماسى بكات و هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچى بكات ڕووبه‌ڕووى یاسا و دادگا ده‌كرێته‌وه .
ناوبراو داواشى له‌هاوڵاتیان كرد، ئه‌وانى بۆ گه‌شت و سه‌یران ده‌چنه نزیك ده‌ریاچه‌ى دووكان نابێت ئه‌وانیش به‌قولاپ ڕاوبكه‌ن و ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه چونكه ئه‌وانیش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ڕاوى ماسى له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هه‌موو شێوه و ئامرازێك قه‌ده‌غه‌یه.