د.جیهاد ئیبراهیم: هاوڵاتییه تووشبووه‌كه‌ى ته‌وێڵه ته‌ندروستى جێگیره
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وه‌ك سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی تری هه‌رێم، هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه به‌گشتی پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆن، تیمه ئه‌منیه‌كان و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ڕێوشوێنی پێویستیان گرتۆته‌به‌ر، به‌وته‌ی سه‌رۆكی تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه پێویسته سه‌رجه‌م هاوڵاتیان پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆبن، چونكه ئه‌م دوو هه‌فته‌یه جیاوازه و هه‌مووان گومانلێكراون.
د.جیهاد ئیبراهیم بۆ سپێده ڕایگه‌یاند: ئه‌و هاوڵاتیه‌ی كه ڕۆژی 13 ی ئه‌م مانگه توشی كۆرۆنا بوو دانیشتووی شاره‌دێی ته‌وێله‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه كه‌ره‌نتینه كراوه، به وته‌ی ئه‌و، باری ته‌ندروستی زۆر باشه.
له ئیستادا 60 هاوڵاتی له بیاره كه‌ره‌نتینكراون و هیچ كه‌سێك نییه كه دانیشتووی پارێزگاكه بێت و كه‌ره‌نتنه نه‌كرابێت", به وته‌ی دكتۆر جیهاد ئه‌و 3 كه‌سه‌ی باسده‌كرێن ناویان له‌ناوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دایه به‌ڵام دانیشتووی پارێزگاكه نین.