هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجومەنی ناوەندی: بەگیانێکی هەڤاڵانە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو دەبەستین

ئەنجومەنی ناوەندی: بەگیانێکی هەڤاڵانە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو دەبەستین
ئەنجومەنی ناوەندی: بەگیانێکی هەڤاڵانە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو دەبەستین

2019-12-16 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

ئەمرۆ دوو شەممە 16/12/2019 کۆتا کۆبونەوەی فراوانی ئەنجومەنی ناوەندی بە ئامادەبوونی 96 هەڤاڵی ئەنجومەنی ناوەندی لە هۆڵی شازاد سائیب لە بارەگای مەکتەبی سیاسی بەرێوەچوو. سەرەتای کۆبونەوەکە بە دەسپێکی رێزگرتن لە سەروەرانی نیشتیمانی دەستیپێکرد، پاشان زوبێر عوسمان جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی وتەیەکی پێشکەشکرد و تێیدا ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی ئەنجومەنی ناوەندی کرد کە لە نێوان دوو کۆنگرە و لەماوەی 9 ساڵی کارکردندا یەکڕیز و تەبا بووە و هەڵوێستی لە وێستگە گرنگ و چارەنوسسازەکاندا دیار بووە و لە ئاست بەرپرسیارێتی مێژوویی و قۆناغەکەدا بوو، هەروەها هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی لە کۆنفرانسی کۆمیتە و مەڵبەند و مەکتەبەکاندا رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبوو بەوهیوایەیی بەهەمان گڕوتینەوە بچنە کۆنگرە و ئەو جۆش و خرۆشە لە کۆنگرەدا رەنگ بداتەوە. جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی وێرای پیرۆزبایی کردن لە کاندیدە دەرچووەکان بۆ کۆنگرەی چوار زتی: بە گیانێکی هەڤاڵانەوە دەچینە کۆنگرە و کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو دەبەستین و هەیکەل و فۆرم و سیستمی حزبەکەمان دەگۆرین کە لەگەڵ خواست و داواکاری جەماوەر و کادیران و سەردەم و قۆناغەکە بگونجێت . لەبارەی کۆبونەوەکەوە لەتیف نێروەیی بڕیاردەری ئەنجومەنی ناوەندی وتی: کۆبونەوەیەکی تایبەت و مێژوویە کە ئومێدەوارین دوا کۆبونەوەی پێش کۆنگرەی چوارەم بێت، هەڤاڵان بەچەپکە گوڵ و نێرگز و دابەشکردنی کتێبەوە هاتوون کە هێمای تەبایی و خۆشەویستی و یەکریزی و زانست و مەعریفەیە بەو هیوایەین کە رەنگدانەوەی لە کۆنگرە هەبێت و کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو لە ئاست چاوەروانیەکانی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و جەماوەر و کادیرانی یەکێتی بێت. هەر لە کۆبونەوەکەدا هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند:چەند رۆژێكی گرنگمان لە پێشە تا بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی و پێویستە لەو ماوەیە خۆمان ئامادە بكەین چونكە ئەركە قورسە دوای كۆنگرە دەستپێدەكات و لەگەڵ ئەو هەڤاڵانەی نەهاتونەتە …