جۆ بايدن: بەمزوانە سەربازانی ئەمريکا دەنێرينە رۆژهەڵاتی ئەوروپا
SNN سەرۆکی ئەمریکا، رايگەياند: لە ئایندەیەکی نزیکدا سەربازانی ئەمریکی دەنێرێتە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەورووپا. جۆ بايدن سەرۆکی ئەمريکا رايگەياند: دوای سەردانەکەی بۆ شاری پیتسبرگ سەر بە ویلایەتی پەنسلڤانیا و لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ واشنتۆن، دەربارەی گرژییەکانی سەر سنووری رووسیا-ئۆکراینا لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: لە ئایندەیەکی نزیکدا سەربازانی ئەمریکی دەنێرێتە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ. لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا دەربارەی ئەوەی کە “ئایا بڕیاریان داوە لەسەر ئەوەی کەی سەربازانی ئەمریکا بنێرنە رۆژهەڵاتی ئەورووپا؟” بایدن رایگەیاند “لە ئایندەیەکی نزیکدا سەربازانی ئەمریکی دەنێرینە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەورووپا”. پێشتریش جۆن کیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە 24ی کانوونی دووەمدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو […]
The post جۆ بايدن: بەمزوانە سەربازانی ئەمريکا دەنێرينە رۆژهەڵاتی ئەوروپا appeared first on SNN.