هەواڵی کوردستان ئێستا

پێدەچێت بۆریس جۆنسن لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە

پێدەچێت بۆریس جۆنسن لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە
پێدەچێت بۆریس جۆنسن لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە

2022-01-31 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بەهۆی سازکردنی ئاهەنگێک لەکاتێکدا کە قەدەغەی هاتووچۆ لە بەریتانیا جێبەجێ دەکرا، تووشی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە و لە ئێستادا لەناو پەرلەمانی ئەو وڵاتە، هەوڵێک هەیە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە جۆنسن. میدیاکانی بەریتانیا چەندین هەفتەیە باس لە ئاشکرابوونی چەند ئاهەنگێک دەکەن کە نوسینگەی سەرۆکوەزیران لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا سازی کردبوون کە ئەمە پێشێلکارییەکی زەقی رێکارە تەندروستییەکان بووە. لەسەر وردەکارییەکانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی نوسینگەی سەرۆکوەزیران، پارێزەرێکی مەدەنی بەناوی سو گرەی راپۆرتێکی ئامادەکردووە، بەڵام تا ئێستا ناوەڕۆکی راپۆرتەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکراوە. لە ئێستادا زۆرێک لە پەرلەمانتارانی بەریتانیا دەڵێن چاوەڕوانی ئاشکرابوونی راپۆرتەکە دەکەن و تا ئەوکاتە هیچ ناڵێن. بەشێک […]

The post پێدەچێت بۆریس جۆنسن لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە appeared first on SNN.