هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی شارەوانی: دیراسە بۆ بڕیاری پارە وەرگرتن لە بەرامبەر وەستانی ئۆتۆمبێل دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی: دیراسە بۆ بڕیاری پارە وەرگرتن لە بەرامبەر وەستانی ئۆتۆمبێل دەکرێت
وەزارەتی شارەوانی: دیراسە بۆ بڕیاری پارە وەرگرتن لە بەرامبەر وەستانی ئۆتۆمبێل دەکرێت

2022-02-01 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند: بڕیاری وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکانی هەولێر، لەژێر دیراسە و وردبینیدایە. وەزارەتەکە ئەوەی خستەڕوو کە ئەو بڕیارە لە ماوەی کابینەی پێشوودا بڕیاری لەسەر دراوە و لە ئێستادا راگیراوە بەمەبەستی وردبینی و دیراسەکردن. بڕیارەکە بریتییە لە وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر وەستانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر بەجۆرێک بۆ هەر کاتژمێرێک هەزار دینار وەردەگیرێت. بڕیارەکەش ئەگەر بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە کارەکانی لەلایەن کۆمپانیای کۆریدۆر جێبەجێ دەکرێت.

The post وەزارەتی شارەوانی: دیراسە بۆ بڕیاری پارە وەرگرتن لە بەرامبەر وەستانی ئۆتۆمبێل دەکرێت appeared first on SNN.