هەواڵی کوردستان ئێستا

گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر دەکرێتەوە

گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر دەکرێتەوە
گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر دەکرێتەوە

2022-02-02 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رايگەياند: وەزيری گواستنەوەی هەرێم داوای لە هێڵی ئاسمانی عێراق کردووە، گەشتی نێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بکرێتەوە. تاھیر عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێکيدا راگەیاند: وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێم لە سەردانێکدا بۆ بەغداد، داوای لە بەرێوەبەری گشتی ھێڵی ئاسمانی عێراق کردووە، گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر ئەنجامبدرێت، بەشێوەیەک لە خزمەتی ھاووڵاتیاندابێت و نرخەکانیش ھەرزان بێت. وتیشی “ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر، بە رەزامەندی ھێڵی ئاسمانی عێراقی دەبێت، لە ئێستادا چاوەڕوان دەکەين بەغداد بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدات”.

The post گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر دەکرێتەوە appeared first on SNN.