هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی تورکيا بۆ هاوسۆزی ئۆکرانيا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات

سەرۆکی تورکيا بۆ هاوسۆزی ئۆکرانيا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات
سەرۆکی تورکيا بۆ هاوسۆزی ئۆکرانيا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات

2022-02-03 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN سەرۆکوەزيرانی ئۆکرانيا رايگەياند: سەرۆکی تورکيا سەردانی وڵاتەکەی دەکات، ئەم سەردانەش وەک هاوسۆزيەک بۆ ئۆکرانيا لێکدەدرێتەوە. دێنیس شمیگاڵ سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا دەڵێت “لەمیانەی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ ئۆکرانیا، کۆمەڵێک گرێبەستی بازرگانی لەنێوان دوو وڵاتەکەدا واژۆ دەکرێن. سەردانەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی ئەردۆغان بۆ ئۆکرانیا نوێترین سەردانی بەرپرسانی باڵای وڵاتان دەبێت بۆ ئەو وڵاتە و دەربڕینی هاوسۆزی بۆ ئۆکرانیا لەماوەی ڕووبەڕووبوونەوەکەیدا لەگەڵ ڕووسیا. جێی ئاماژەیە تورکیای ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکرانیاشدا هەیە، بەڵام دژایەتی سیاسەتەکانی ڕووسیا دەکات لە سوریا و لیبیا، هەروەها دژایەتی لەخۆگرتنی نیمچە دورگەی کرێمیای ئۆکرانیای کردووە لەلایەن ڕووسیاوە لە ساڵی 2014 دا. لەکاتێکدا […]

The post سەرۆکی تورکيا بۆ هاوسۆزی ئۆکرانيا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات appeared first on SNN.