داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت ژەمی سێیەمی ڤاكسین وەربگرن
SNN-عەلی حەمە سەعید سەرپەرشتیاری تیمی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی زیاتر كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو كەمكردنەوەی ژمارەی توشبوون بەو جۆرە نەخۆشییە و هاوكات ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئۆمیكرۆن، داوا لەو هاووڵاتیانە دەكەین كە دوو ژەمی ڤایرۆسی كۆرۆنایان وەرگرتووە ژەمی سێیەمیش وەربگرن بۆ ئەو مەبەستە هەموو كارئاسانیەكیان بۆ دەكەین. د. هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هێشتا حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی ئۆمیكرۆن لە هەرێمی كوردستان و پاریزگای سلێمانی لە ئاستیكی بەرزدان و پێشبینیش دەكەین كە ئەو ژمارە ڕوو لە بەرز بوونەوە بكات، بۆیە ئێمە داوا لەو هاووڵاتیانە دەكەین كە دوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە […]
The post داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت ژەمی سێیەمی ڤاكسین وەربگرن appeared first on SNN.