راکان جبوری ناچێتە پەرلەمان و وەک پارێزگاری کەرکوک دەمێنێتەوە
SNN راکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت کە لە هەڵبژاردنەکەی 10ـی تشرینی یەكەمی 2021ـی عێراق وەک ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردرا، ناوبراو تا ئێستا سوێندی یاسایی نەخواردوە و بڕیاریداوە دەستبەرداری کورسییەکەی پەرلەمانی عێراق بێت و لەپۆستی پارێزگاری کەرکوک دەمێنێتەوە. میدیا عێراقییەکان، لەسەرچاوەیەکی هاوپەیمانی عەرەبییەوە لەکەرکوک بڵاویکردوەتەوە، راکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بڕیاریداوە ناچێتە پەرلەمانی عێراق و لەجێگەی ئەو وەسفی ئەلعاسی، لە بازنەی حەویجە دەچێتە پەرلەمان. شایەی ئاماژەپێکردنە راكان سەعید جبوری لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی عێراقدا لەگەڵ هاوپەیمانی عەرەبی بەشداربوو توانی بە کۆکردنەوەی 14682 دەنگ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام بەشداری پرۆسەی پرلەمان ناکات و کورسییەکەی خۆی بەخشییە وەسفی ئەلعاسی.
The post راکان جبوری ناچێتە پەرلەمان و وەک پارێزگاری کەرکوک دەمێنێتەوە appeared first on SNN.