هەواڵی کوردستان ئێستا

لەدوای بڕیارەکەی سەدر، بارزانی لێدوانی لەبەرپرسانی پارتی قەدەغەکرد

لەدوای بڕیارەکەی سەدر، بارزانی لێدوانی لەبەرپرسانی پارتی قەدەغەکرد
لەدوای بڕیارەکەی سەدر، بارزانی لێدوانی لەبەرپرسانی پارتی قەدەغەکرد

2022-02-05 00:00:00 - سەرچاوە: snn


عەلی حەمەسەعیدSNN بەفەرمانی خودی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگەی نوسراوێکەوە کە ئاراستەی سەرجەم بەرپرسانی باڵای حزبەکەی کردووە فەرمای کردووە کە هیچ لێدوان بۆکەناڵەکان نەدەن و بەشداری هیچ مێزگردێک نەکەن لەبارەی قسەکردن لەسەر بڕیارەکەی موقتەدا سەدر. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان کە وێنەیەکی لای SNN ە ئەوەخراوەتەڕوو، “لەسەر ئەمری جەنابی سەرۆک، نابێ ھیچ بابەتێک و لێدوانێک سەبارەت بە راگەیاندراوەکانی بەرێز مقتدی الصدر بڵاوبکرێتەوە”. ئاماژە بەوەشکراوە، ھەروەھا نابێ ھیچ ئەندامێکی پارتی “لێدوان لەو بارەوە بۆ کەناڵەکانی ناوخۆیی و دەرەوە بدات و بەشداری ھیچ دیبەیت و مێزگرد و چاوپێکەوتنێکی ئیعلامی بکات” .

The post لەدوای بڕیارەکەی سەدر، بارزانی لێدوانی لەبەرپرسانی پارتی قەدەغەکرد appeared first on SNN.