هەواڵی کوردستان ئێستا

نەوت لە ئاستە بەرزەکەیدا ماوەتەوە، هەشت ساڵە لەم نرخەدا نەبووە

نەوت لە ئاستە بەرزەکەیدا ماوەتەوە، هەشت ساڵە لەم نرخەدا نەبووە
نەوت لە ئاستە بەرزەکەیدا ماوەتەوە، هەشت ساڵە لەم نرخەدا نەبووە

2022-02-06 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆش رێژه‌یه‌كی تر رووی رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌كرد و گەیشتە نزیکى 93 دۆلار، ئەوەش بەرزترین نرخە لە ساڵى 2014 وە. ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتى کردنەوەى بۆرسەى جیهانى، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 93 دۆلار و 87 سەنتە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى ئەمریکیش بە 91 دۆلار و 95 سەنتە. به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی خواست و په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌ی جیۆسیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بە رێژەی17% بەرزبووەتەوە. لە ماوەی یەک ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوت توانیویەتی بە رێژەی زیاتر لە 50%بەرزببێتەوە.  

The post نەوت لە ئاستە بەرزەکەیدا ماوەتەوە، هەشت ساڵە لەم نرخەدا نەبووە appeared first on SNN.