کەشناسی: شەپۆلێکی باران روو لە هەرێم دەکات
2022-02-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN .بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، پێشبینی دەکرێت کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان بکات کەشناسی عێراق ئەوەی خستەڕوو: رۆژی پێنجشەممە شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێم دەکات و بە رێژەیەکی مامناوەند باران زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە، هاوکات هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە. هەر بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، شەپۆلەکە لە رۆژی هەینیدا بەردەوام دەبێت بەڵام بەشێوەی نمەباران و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە.
The post کەشناسی: شەپۆلێکی باران روو لە هەرێم دەکات appeared first on SNN.