گەنجێکی کورد بەهۆی ئەوەی نەيانهێشت ڕەگەزی بگۆڕێت خۆی کوشت
SNN لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بەهۆی ئەوەی ڕێگری لێکرا ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاويکردەوە: بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە گەنجێکی خەڵکی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی ڕێبوار ئیبراهیمی تەمەن 20 ساڵ، لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا”. ئاماژەی بەوەشکردووە: “ڕێبوار ئیبراهیمی ناسنامە و ڕەگەزی خۆی وەکوو ژنێکی ترەنس پێناسە کردووە و ویستوویەتی کە نەشتەرگەریی گۆڕینی ڕەگەز ئەنجام بدات، دوای ئەوەی بنەماڵەکەی سەردانی مامۆستایەکی ئایینییان کردووە و ئەو مامۆستایە وتوویەتی کە ئەم کارە بە پێی شەرع ڕێگە پێدراو نییە، ڕێبوار دوای ئەوە تووشی گۆشەگیری […]
The post گەنجێکی کورد بەهۆی ئەوەی نەيانهێشت ڕەگەزی بگۆڕێت خۆی کوشت appeared first on SNN.