نه‌ورۆز به گۆلێكى بێوه‌ڵام له زاخۆى برده‌وه
2022-02-08 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
لە یارییەکانی گه‌ڕى یه‌كه‌مى قۆناغی دووەمی خولی نایابی عیراق بۆ تۆپی پێ ، تیپى تۆپى پێى یانەی نەورۆز سه‌ركه‌وتنى نووسیه‌وه. یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ سێشەممە لە یەکەم یاری قۆناغی دووەم لەسەر یاریگای فەرماندەی میوانداری زاخۆی کرد . نەورۆز، کە لەم قۆناغەدا پێکهاتەی قۆناغی یەکەمی گۆرانكارى زۆر به‌سه‌رهاتووه ، ئاستێكى به‌رزیان به‌رامبه‌ر زاخۆ پێشكه‌شكرد، توانیان به ته‌نیا گۆڵێكى حسێن ئیبراهیم گۆڵی سەرکەوتن و بردنەوەی یارییەکە تۆمار بکەن و له زاخۆ ببنه‌وه. بەو ئەنجامە نەورۆز خاڵەکانی گەیاندە ٢٠ خاڵ و زاخۆش لە ٣٠ خاڵ ماییەوە .
The post نه‌ورۆز به گۆلێكى بێوه‌ڵام له زاخۆى برده‌وه appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.