هەواڵی کوردستان ئێستا

سبەينێ 9 شوێن مووچە وەردەگرن

سبەينێ 9 شوێن مووچە وەردەگرن
سبەينێ 9 شوێن مووچە وەردەگرن

2022-02-09 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN-عەلی حەمە سەعید هەرچەندە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران چەند مانگێكە بە سستی بەڕێوە دەچێت و ڕۆژانە وەزارەتێك یان چەند شوێنێكی دیاریكراو مووچەیان بەسەردا دابەشدەكرێت، بەڵام سبەی پێنجشەممە مووچەی نۆ شوێن دابەشدەكرێت. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی بالای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون سبەی پێنجشەممە دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و مووچەی هەریەكە لە وەزارەتی (ئەوقاف و كاروباری ئاینی، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە) دابەشدەكرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، هەر سبەی پێنج شەممە ئەگەری زۆرە كە مووچەی ئەم شوێنانەش دابەشبكرێت ئەگەر گرفتی كەمی سیولە لەبانقەكان دروست نەبێت كە بریتین لە  (دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكان، دەزگای مین). ئەوەش […]

The post سبەينێ 9 شوێن مووچە وەردەگرن appeared first on SNN.