بافڵ جەلال تاڵەبانی پەيامێکی بەبۆنەی ساڵيادی مورافەعە گەورەکەی مام جەلال بڵاوکردەوە
SNN بافڵ جەلال تاڵەبانی پەيامێکی بەبۆنەی 18ەهەمين ساڵيادی مورافەعە گەورەکەی مام جەلال بڵاوکردەوە و رايگەياند: کەرکوک بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئێمەش بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی بەردەواممان و خۆمان بەخاوەنی راستەقینەی کەرکوک دەزانین. دەقی پەيامەکە: 18ساڵ لەمەوبەر سەرۆک مام جەلال، یەکەمین بەردی بناغەی خەباتی یاسایی، دەستووریی و مێژوویی کوردستانیی بوونی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانی لە مێژووی عێراقی نوێی پڕ ململانێ و کێشمەکێشی سیاسی دانا و بە پشتبەستن بە بەڵگە و نەخشەی مێژوویی، کوردستانی بوونی کەرکوکی سەلماندووە. ئەم دەستکەوتە مێژووییە کە بە (مورافەعە) گەورەکە ناودەبرێت، بەرئەنجامی خەباتی دەیان ساڵەی بەردەوامی مام بوو لەپێناو مانەوەی کورد، خاک، زمان و پێکەوەژیان لەو شارەی […]
The post بافڵ جەلال تاڵەبانی پەيامێکی بەبۆنەی ساڵيادی مورافەعە گەورەکەی مام جەلال بڵاوکردەوە appeared first on SNN.