دەستەی وەبەرهێنان هاووڵاتیان ئاگارده‌كاته‌وه
SNN دەستەی وەبەرهێنان داوا لەو هاووڵاتيانە دەکات کە مامەڵە لەگەڵ ئەو يەکە نيشتەجێبوونانە نەکەن کە مۆڵەتيان وەرنەگرتووە ياخود مۆڵەتەکەيان تەواو نەبووە. دەستەی وەبەرهێنانی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه: “داوا له هاووڵاتییان و مامەڵەکارانی خانووبەرە دەکەین، خۆیان دور بگرن له كڕین و فرۆشتنی ئەو یه‌كه نیشتهجێبوونانەی تا ئێستا مۆڵه‌تیان لە دەستەی وەبەرھێنان وه‌رنه‌گرتووه یاخود مامەڵەى پرۆژەکانیان لە قۆناغى رایکردندان”. ئاماژه‌ی بهوهشكردوه: “پێویستە هاووڵاتییان پێش کڕینى یەکەکەکان سەردانى فەرمانگەکانى وەبەرهێنان لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بە مەبەستى دڵنیابوون، بە پێچەوانەوە دەستەی وەبەرھێنان لێی بەرپرسیارنیە”.
The post دەستەی وەبەرهێنان هاووڵاتیان ئاگارده‌كاته‌وه appeared first on SNN.