هەواڵی کوردستان ئێستا

دەستەی وەبەرهێنان هاووڵاتیان ئاگارده‌كاته‌وه‌

دەستەی وەبەرهێنان هاووڵاتیان ئاگارده‌كاته‌وه‌
دەستەی وەبەرهێنان هاووڵاتیان ئاگارده‌كاته‌وه‌

2022-02-09 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN دەستەی وەبەرهێنان داوا لەو هاووڵاتيانە دەکات کە مامەڵە لەگەڵ ئەو يەکە نيشتەجێبوونانە نەکەن کە مۆڵەتيان وەرنەگرتووە ياخود مۆڵەتەکەيان تەواو نەبووە. دەستەی وەبەرهێنانی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌: “داوا له‌ هاووڵاتییان و مامەڵەکارانی خانووبەرە دەکەین، خۆیان دور بگرن له‌ كڕین و فرۆشتنی ئەو یه‌كه نیشته‌جێبوونانەی تا ئێستا مۆڵه‌تیان لە دەستەی وەبەرھێنان وه‌رنه‌گرتووه‌ یاخود مامەڵەى پرۆژەکانیان لە قۆناغى رایکردندان”. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: “پێویستە هاووڵاتییان پێش کڕینى یەکەکەکان سەردانى فەرمانگەکانى وەبەرهێنان لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بە مەبەستى دڵنیابوون، بە پێچەوانەوە دەستەی وەبەرھێنان لێی بەرپرسیارنیە”.

The post دەستەی وەبەرهێنان هاووڵاتیان ئاگارده‌كاته‌وه‌ appeared first on SNN.