چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەکی سێ خاڵیان راگەیاند
SNN چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان دەستپێشخەرییەکى سێ خاڵى راگەیاند بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانى حکومەت و کوتلەى زۆرینە و پێوەرەکانى دیاریکردنى سەرۆکوەزیران. لەدەستپێشخەرییەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، چوارچێوەى هەماهەنگى داواى لەسەرجەم هێز وکەسایەتییەکان کردووە قۆناغێکى نوێ دەستپێبکەن بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆ و دیاریکردنى سەرۆکایەتییەکان. ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى شیکردنەوەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى خشتەى کاتى پەیوەست بە کوتلەى زۆرینەوە، کە وادەیەکى زیاترى پێداون لەو بارەیەوە پێویستە لایەنەکان گفتوگۆ بکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر کوتلەى گەورە. لەدەستپێشخەرییەکەدا چوارچێوەى هەماهەنگى هەروەها داواى رێککەوتنى گەورەترین کوتلەى کردووە لەسەر پێوەرەکانى دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانێکى بەهێز و شارەزاو پێکهێنانى کابینەى حکومەت.
The post چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەکی سێ خاڵیان راگەیاند appeared first on SNN.