سکاڵا دژی هەر میدیایەک تۆماردەکرێت کە هەواڵی فرۆشتنی دادگای سلێمانی بڵاوکردبێتەوە
SNN سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا دەنگۆی فرۆشتنی باڵەخانەی دادگای تێھەڵًچوونەوەی سلێمانی رەتدەکاتەوەو سکاڵا لەدژی ئەو شوێنانەش تۆمار دەکات کە ئەو ھەواڵە ناراستەیان بڵاوکردۆتەوە. سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە فرۆشتنی بینای دادگای تێھەڵچونەوەی سلێمانی، بەڵام ئەو ھەواڵە بێبنەما و ناڕاستە، ئەو جۆرە ھەواڵ و نوسراوانە بە چەواشەکاری دەزانن کە مەبەستیان تێکدانی میزاجی ھاووڵاتیان و شڵەژانی ئاشتی کۆمەڵایەتییە. ھاوکات سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سکاڵا لەدژی ھەر سایت و پەیج و ئاکاونت و دەزگایەکی راگەیاندن تۆمار دەکات کە ئەو ھەواڵە ناڕاستەیان بڵاوکردووەتەوە و رێوشوێنی یاسایی […]
The post سکاڵا دژی هەر میدیایەک تۆماردەکرێت کە هەواڵی فرۆشتنی دادگای سلێمانی بڵاوکردبێتەوە appeared first on SNN.