وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێنج حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار دەكات
2020-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی
به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،تۆماركردنى پێنج حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
وەزارەتی تەندروستی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كە ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه " پێنج حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە، بۆ ئەو مەبەستە تاقیگەكانی سەر بە وەزارەتەكە 100 تاقیكردنەوەیان بۆ گومانلێكراوان لە نەخۆشخانەكانی پارێزگا جیاجیاكان كردووە و دەركەوت كە پێنج حاڵەتی پۆزەتیڤ هەیە، یەكێكیان لە رەسافەی بەغدا و دوویتر لە كەرخ و یەكێك لە زیقاڕ و یەكێك لە كەربەلاى پیرۆز".
ڕاگهیهندراوێكه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا" كۆی حاڵەتەكانی لە سەرانسەری عێراق هەیە 110 حاڵەتە و لەوانە 26یان چاكبوونەتەوە و نۆیان گیانیان لەدەست داوە".