ته‌ندروستى كه‌ربه‌لا حاڵەتێکی نوێى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار ده‌كات
2020-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی
كه‌ربه‌لاى پیرۆز-اه‌ع
فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌ربه‌لاى پیرۆز،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رایگه‌یاند، حاڵه‌تێكى نوێی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌پارێزگاكه تۆماركراوه.
دكتۆر محه‌مه‌د وه‌كیل، وته‌بێژی فه‌رمی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ربه‌لا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی (اه‌ع)كه‌وتووه،رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ته‌ندروستی كه‌ربه‌لا حاڵه‌تێكی دیكه‌ی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆماركردوه، كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌و پێشتر سه‌ردانی ئێرانی كردوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بارودۆخی ته‌ندروستی توشبووه‌كه له‌ئێستادا جێگیره‌و كه‌ره‌نتین كراوه.