“پیلانێك هه‌یه بۆ هه‌ڵاتنى سه‌ركرده‌كانى داعش له زیندانه‌كانى عێراق”
SNN ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هۆشدارى ده‌دات له هه‌بوونى پیلانێكى نێوده‌وڵه‌تى كه یارمه‌تى هه‌ڵاتنى سه‌ركرده‌كانى داعش ده‌دات له زیندانه‌كانى عێراق و ده‌ڵێت: “ئه‌مریكا رێبه‌رى پیلانه‌كه ده‌كات”. عارف حمامى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى شوبات، رایگه‌یاند: “پیلانێكى گه‌وره هه‌یه بۆ هه‌ڵاتنى زیندانییه‌كانى داعش به‌تایبه‌تى سه‌ركرده‌كانى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه له زیندانه‌كانى عێراق، پیلانه‌كه له زیندانه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار جێبه‌جێده‌كرێت كه زۆرترین سه‌ركرده‌ى داعشى تێدایه”. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌و ویسته نێوده‌وڵه‌تییه ده‌كات كه له پشت پیلانه‌كه‌وه هه‌یه و ده‌ڵێت: “پیلانه‌كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و هێزه خۆى وه‌ك جێبه‌جێكارى پیلانه‌كه رۆڵناگێڕێت، به‌ڵكو هێزه نێوخۆییه‌كان ئه‌و پیلانه […]
The post “پیلانێك هه‌یه بۆ هه‌ڵاتنى سه‌ركرده‌كانى داعش له زیندانه‌كانى عێراق” appeared first on SNN.