هەواڵی کوردستان ئێستا

تویته‌ر هۆكاری وه‌ستاندنی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ی ده‌خاته‌روو

تویته‌ر هۆكاری وه‌ستاندنی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ی ده‌خاته‌روو
تویته‌ر هۆكاری وه‌ستاندنی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ی ده‌خاته‌روو

2022-02-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

كۆمپانیای تویته‌ر رایانگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌ران هه‌ژماره‌كانیان له‌ده‌ستداوە، به‌ڵام لەئێستادا به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌توانن ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه‌ به‌كاربهێننه‌وه‌، كه‌ هۆكاره‌كه‌ی دروستبونی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی بوه‌.

به‌پێی تۆری هه‌واڵی Sky News به‌رپرسانی كۆمپانیای تویته‌ر رایانگه‌یاندوه‌، پاش وه‌ستانی تۆڕی كۆمه‌ڵایاتی تویته‌ر به‌هۆی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌، دوباره‌ جارێكی دیكه‌ ده‌ستیان به‌كاركردن كردوه‌ته‌وه‌ و ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن كار به‌و ئه‌پلیكه‌یشنه‌ بكه‌نه‌وه‌.

له‌لای خۆشییه‌وه‌ وێبسایتی چاودێریكردنی گڵیچه‌ ته‌كنیكییه‌كان ناسراو به‌ "Down detector" رایگه‌یاندوه‌، ته‌نها له‌ 24 كاتژمێری رابردودا زیاتر له‌ 15 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری ئه‌پلیكه‌یشنی تویته‌ر له‌ رێگای ئاپستۆر، پله‌ی ستۆر و ئیمێڵه‌وه‌، ریپۆرتی كارنه‌كردنیان له‌ ئه‌پلیكه‌یشنی تویته‌رداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌كارهێنه‌ران نه‌ك ته‌نها روبه‌ڕوی وه‌ستانی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ی تویته‌ر بونه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو هه‌ندێك له‌ به‌كارهێنه‌رانیش ئه‌كاونته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو له‌ ده‌ستداوه‌ و تویته‌ر داوای دروستكردنی هه‌ژماری دیكه‌ی لێكردون، به‌شێوازێك له‌ 50% ریپۆرته‌كان له‌ وێبسایته‌كان، 40% ریپۆرته‌كان له‌ خودی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ و 10% ی ریپۆرته‌كانی تریش به‌هۆی كێشه‌ی هێڵه‌كانی ئنتەرنێته‌وه‌ بوه‌.