هەواڵی کوردستان ئێستا

ژينگەپارێزانی راپەڕين داوای مووچەکانيان دەکەن

ژينگەپارێزانی راپەڕين داوای مووچەکانيان دەکەن
ژينگەپارێزانی راپەڕين داوای مووچەکانيان دەکەن

2022-02-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN ماوەی هەفتەيەکە ژينگەپارێزانی راپەڕين مانيان لەکارەکانيان گرتووە و داوا دەکەن مووچەيان پێبدرێت و دەڵێن 70 رۆژا مووچەمان وەرنەگرتووە. ئەمڕۆ يەکشەممە، ژينگە پارێزانی رانييە کە کار بۆ کۆمپانيای گارێکس دەکەن، گردبوونەتەوە و داوا دەکەن مووچەکانيان پێبدرێت و بۆيان زيادبکرێت دەڵێن “لە دۆخێکی خراپی ئابووريداين”. لە ماوەی رابردوودا، ژينگەپارێزانی سلێمانی ماوەی چەند رۆژێک مانيان لە کارەکانيان گرت، کۆمپانيای خاليد شينکەيی کە بەرپرسە لە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ناو شاری سلێمانی کارەکانيان راگرت و رايانگەياند: شايستەداراييەکانمان بۆ دابينناکرێت، بەڵام دواتر بافڵ تاڵەبانی بەڵێنيدا شايستەکانیان بۆ خەرجبکەن ئەوانيش دەستيان بە کارەکانيان کردەوە.

The post ژينگەپارێزانی راپەڕين داوای مووچەکانيان دەکەن appeared first on SNN.