دادگای فيدڕاڵی لە کۆبوونەوەدايە و بڕيار لە دۆسيەی هۆشيار زێباری دەدات
2022-02-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN دانيشتنی دادگای فيدڕاڵی لە بارەی دۆسیەی خۆبەربژێرکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکرد و دادگەکە بڕیاری یەکلاکەرەوە لە بارەی دۆسیەکە دەدات. رۆژی یەکشەممە 6ی شوباتی 2022 دادگەی باڵای فیدراڵی لەسەر سکاڵای چوار پەرلەمانتار کە سێیان یەکێتین، فەرمانێکی وەلائی دەرکردو رێوشوێنەکانی بەربژێرکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەشێوەیەکی کاتی راگرت، يەکلايکردنەوەی بڕيارەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرابوو. بڕياريشە پاشنيوەڕۆی ئەمڕۆ هۆشيار زێباری کۆنگرەيەکی رۆژنامەوانی ئەنجامبدات.
The post دادگای فيدڕاڵی لە کۆبوونەوەدايە و بڕيار لە دۆسيەی هۆشيار زێباری دەدات appeared first on SNN.