فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر به سه‌ركۆماری ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه
دیجیتال میدیای سپێده
بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی ١٧هه‌مینی سه‌ركۆماری ئه‌ڵمانیا، فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر به به‌ده‌ستهێنانی هه‌زار و ٤٥ ده‌نگ له كۆی هه‌زار و ٤٢٥ ده‌نگی په‌سه‌ندكراو له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا، دووباره به سه‌ركۆماری ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار كۆنسه‌ی فیدڕاڵی كه جگه له ٧٣٦ په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی فیدڕاڵی له‌و نوێنه‌رانه‌یش پێك هاتووه كه له ویلایه‌ته‌كان ده‌ستنیشان كراون، له باڵه‌خانه‌ی پاوڵ-لۆب كه ده‌كه‌وێته نزیك باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی فیدڕاڵی كۆبوونه‌وه.
له دانیشته‌نه‌كه‌دا كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی فیدڕاڵی، بایربێڵ باس ئه‌نجامدرا، فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر به به‌ده‌ستهێنانی هه‌زار و ٤٥ ده‌نگ له كۆی هه‌زار و ٤٢٥ ده‌نگی په‌سه‌ندكراو له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا، دووباره به سه‌ركۆماری ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له ده‌نگدانه‌كه‌دا كه هه‌زار و ٤٣٧ نوێنه‌ر به‌شدارییان تیادا كرد و ١٢ ده‌نگ هه‌ژمار نه‌كران، به‌ربژێری AfD كه دژی ئیسلام و كۆچبه‌رانه، ماكس ئۆتی ١٤٠ ده‌نگ، به‌ربژێری پارتی چه‌پ، گێرهارد ترابێرت ٩٦ ده‌نگ و به‌ربژێری ده‌نگده‌ره ئازاده‌كان، ستیفان گێباوه‌ر ٥٨ ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا و ٨٦ نوێنه‌ریش ده‌نگیان نه‌دا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی فیدڕاڵی باس به‌ر له ده‌نگدانه‌كه به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌نگدانه‌كه به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندوتۆڵ ئه‌نجام دراوه، گوتی: "له‌م رۆژانه‌دا هیچ شتێك ئاسایی نییه".
چه‌ندین كه‌سی گرنگی وه‌ك راوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ؛ دامه‌رزێنه‌ر له كۆمپانیای BioNTech كه ڤاكسینی كۆرنای پێشخست، دكتۆر ئۆزله‌م توره‌جی؛ هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ كیمیا، بێنیامین لیست له‌نێو ئه‌و نوێنه‌رانه‌دا بوون كه له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگیان دا.