هەواڵی کوردستان ئێستا

لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دوو ھەزار و 36 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دوو ھەزار و 36 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دوو ھەزار و 36 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

2022-02-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


- لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٣٦ کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢٦ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا پێنج ھەزار و ٢٢٨ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە لەنێویاندا پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٣٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەنێویاندا ٧٠٠ حاڵەت لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ٢٦ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە لەنێویاندا نۆ حاڵەت لە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا پێنج ھەزار و ٢٢٨ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە لەنێویاندا ھەزار و ٩٠٥ حاڵەتی چاکبوونەوە لە ھەرێمی کوردستان.

ھەروەھا باس لەوەیش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٢٧٥ ھەزار و ٥٧١ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٤ ھەزار و ٧٠٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ١٨٨ ھەزار و ١٣٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢ ھەزار و ٥٩٠ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە لەنێویاندا نۆ ھەزار و ٨٧٩ کەس لە ھەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، نۆ ملیۆن و ٥٦٠ ھەزار و ٣٢٣ کەس دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە لەنێویاندا یەک ملیۆن و ٢٨٠ ھەزار و ٤٦٥ کەس لە ھەرێمی کوردستان.